Skip to content
krd24.netkrd24.net

ئەستێرەکانی فیلمی "ژنە نەناسراوەکە"لەسەر فەرشی سوور لە فێستیڤاڵی ڤێنێسیا

ئەستێرەکانی فیلمی "ژنە نەناسراوەکە"لەسەر فەرشی سوور لە فێستیڤاڵی ڤێنێسیا

لە 83یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنێسیا لە ئیتاڵیا، فیلمی "Kvinde Ukendt" (ژنە نەناسراوەکە) لە هۆڵی 'سالا گراندێ' نمایشکرا و ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتن.

ئێوارەی رۆژی ئەیلوولی 2026، لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵەکە، ژمارەیەک ئەستێرە و کەسایەتیی دیاری بواری سینەما ئامادە بوون، لەنێویاندا سۆفی کۆدێگۆنی، کە دەرکەوتنەکەی سەرنجی میدیا و کامێراکانی بەلای خۆیدا راکێشا.

فێستیڤاڵی ڤێنێسیا، کە کۆنترین فێستیڤاڵی سینەماییە لە جیهاندا، جگە لە گرنگییە هونەرییەکەی، ساڵانە بوژانەوەیەکی گەورەی ئابووری و گەشتیاری لە ئیتاڵیا دروست دەکات و دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمە نوێیەکانی سینەما.

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news