Skip to content
krd24.netkrd24.net

وەزیری دادی تورکیا: لە ساڵی 2028دا هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت

وەزیری دادی تورکیا: لە ساڵی 2028دا هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت

دیجیتاڵ

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی 2028دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و کار دەکەن بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان وەک سەرۆککۆمار.

رۆژی هەینی، 18ـی ئەیلوولی 2026، ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی رێکخستنەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) کرد لە شاری ئەدەنە.

لە کۆبوونەوەکەدا گورلەک جەختی لە بەرپرسیارێتیی ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی کردەوە و گوتی: "لە ساڵی 2028دا هەڵبژاردنێک بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت."

وەزیری دادی تورکیا داوای لە رێکخستنەکانی ئاکپارتیش کرد کە کار بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بکەن.

ئەم راگەیێندراوەی وەزیری داد ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی ئاکپارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی ستراتیژیی سیاسیی پارتەکەیان لەسەر ئاستی جەماوەری.

دوێنێ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، محەممەد ئوچوم، راوێژکاری باڵای ئەردۆغان بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند کە پێشبینی 16ـی نیسانی 2028 دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا و ئەردۆغانیش بۆ دواجار خۆی بۆ ئەم پۆستە کاندید دەکاتەوە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەپێی دەستوور پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچن و دواهەمین هەڵبژاردن لە ئایاری 2023دا ئەنجامدرا، بەپێی رۆژژمێری فەرمیش خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان لە ئایاری 2028دا دەبێت.

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news