Skip to content
krd24.netkrd24.net

مەزڵووم عەبدی: هێشتا بە فەرمی وەک راوێژکاری سەرۆکی سووریا دەستبەکار نەبووم

مەزڵووم عەبدی: هێشتا بە فەرمی وەک راوێژکاری سەرۆکی سووریا دەستبەکار نەبووم
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێشتا بە فەرمی وەک راوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا دەستبەکارنەبووە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەرکەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیاش دەگرێتەوە. عەبدی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئامانجی کورد دامەزراندنی پێکهاتەیەکی جیاواز نییە لە سووریا، بەڵکو بوونە بە یەکێک لە پێکهاتە دامەزرێنەرەکانی سووریا بە ناسنامەی خۆیانەوە و فراوانکردنی دەستکەوتەکان بە گەرەنتیی دەستووری.
Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news