Skip to content
krd24.netkrd24.net

عەلی زەیدی: چەکداماڵینی گرووپەکان بابەتی شەرەفە و تاوەکو 2027 چەک لە عێراق قەدەخە دەکەین

عەلی زەیدی: چەکداماڵینی گرووپەکان بابەتی شەرەفە و تاوەکو 2027 چەک لە عێراق قەدەخە دەکەین
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ـی ئەمریکی رایگەیاند، کە تاوەکو حوزەیرانی ساڵی 2027 تەواوی گرووپە چەکدارەکان لە چەک دادەماڵدرێن و چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە؛ جەختیشی کردەوە، کە چەکداماڵینی ئەو گرووپانە "بژاردەیەک نییە، بەڵکو بابەتێکی ناچاری و شەرەفە."سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەمین هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ میدیایەکی بیانی لە شوێنی حەوانەوەی فەرمیی خۆی لە بەغدا، تەواوی سەرنجی خستە سەر هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک و گوتی، "ئەمە پرسێک نییە ئارەزوومەندانە بێت، بەڵکو ناچارییە. سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوو باسی ئەمەیان کرد، بەڵام دواتر پەشیمان بوونەوە؛ ئەوان چۆکیان بۆ گوشارەکان دادا، بەڵام بۆ من ئەم پرسە لەگەڵ پرسی گەندەڵی، بابەتی شەرەفە."
Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news