دەزگای روانگە هاوبەشییەکی پێنج ساڵە لەگەڵ منداڵپارێزی جیهانی و منداڵپارێزی کوردستان دەست پێدەکات

ستراتیژیی گەنجانی رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی لە عێراق بۆ ساڵانی (2027-2032) لەگەڵ "رێبەری داکۆکیکاری بودجە و لێپرسینەوەی گشتی بۆ گەنجان"لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی، نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان راگەیێندرا. دەزگای روانگەش بۆ پێنج ساڵی داهاتوو وەک هاوبەشی ستراتیژیی رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات



