Skip to content
krd24.netkrd24.net

کەشناسێک؛ پلەی گەرما 10 پلە دادەبەزێت

کەشناسێک؛ پلەی گەرما 10 پلە دادەبەزێت

دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە ماوەی 48 کاژێردا پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو داببەزێت؛ شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە دوێنێ 10 پلە نزم دەبێتەوە و لە کۆتایی هەفتەشدا یەکەم بارانی وەرزی پاییز دەبارێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما 4 پلە و سبەی سێشەممەش 6 پلەی دیکەی سیلیزی دادەبەزێ، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووریش ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور و ئەگەری تۆزوخۆڵێکی کەم هەیە.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی بەی گوت: "سبەی سێشەممە پلەی گەرما 6 بۆ 7 پلە لەچاو ئەمڕۆ، و 10 پلەی تەواو لەچاو دوێنێ دادەبەزێت. ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارینی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی بادینان هەیە، بەڵام لە رۆژانی 1 و 2ـی مانگی 10 شەپۆلێکی بارانبارینی کەم، بەڵام گشتگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."

مەحموود عەبدوللەتیف، سەرۆکی بەشی پێشبینیی لە کەشناسیی عێراقیش بەی راگەیاند: "لە شەوی چوارشەممەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور لەگەڵ بارستە هەوایەکی شێدار، ئەمەش دەبێتە هۆی بارینی بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و نێوەڕاستی عێراق."

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە بەم شێوەیە: 

ئەمڕۆ دووشەممە

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی  پیرمام: 33 پلەی سیلیزی سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی  چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی دهۆک: 34 پلەی سیلیزی زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی  ئاکرێ: 35 پلەی سیلیزی  گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی  حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی سۆران: 35 پلەی سیلیزی

سبەى سێشەممە 29– 09 -2026  هەولێر: 31 پلەی سیلیزی  پیرمام: 27 پلەی سیلیزی سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی  چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی دهۆک: 30 پلەی سیلیزی زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی  ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی  گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی  حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی سۆران: 29 پلەی سیلیزی

Source: krd24.net — Via: Rudaw

Related news