Skip to content
krd24.netkrd24.net

لەێکی هاتووچۆدا لە دیلۆک 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەس برینداربوون

لەێکی هاتووچۆدا لە دیلۆک 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەس برینداربوون

دیجیتاڵ

لە قەزای کورودەرەی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەەکەدا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026 کاژێر 18:20 لە نزیک گەڕەکی ئاجارئۆبا لە قەزای کورودەرە روویداوە. پاسەکە لەنێوان پارێزگاکانی هاتای و دیلۆک کاری کردووە.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری دیلۆک، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە دوایەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس، جەندرمە، دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو(ئافاد) و تەندروستی رەوانەی شوێنیەکە کران. 

لەبارەی هۆکاریەکە ئیلکەر ئێکەر، یاریدەدەری پارێزگاری دیلۆک لە شوێنیەکە بە میدیای راگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانمان، هۆکاریەکە ئەوە بووە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەوڵی تێپەڕبوونی لە پاسەکە داوە، لە ئەنجامدا سەرەتا خۆی بە پاسەکەدا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە."یاریدەدەری پارێزگایر دیلۆک راشیگەیاند کە 7 هاووڵاتی کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، لەنێویاندا شۆفێرەکە، گیانیان لەدەستداوە. سەبارەت بە بریندارەکانیش  کە هەموویان سەرنشینی پاسەکەن وبرینەکیان سووک و مامناوەندە و لەژێر چارەسەرکردندان.

Source: krd24.net — Via: Rudaw

Related news