Skip to content
krd24.netkrd24.net

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە سزادانى دەدات

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە سزادانى دەدات

  دیجیتاڵ 

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیارێکی دادگای کەرکووک دەدات کە بەهۆیەوە و لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، سزای پێبژاردن درا. ئەو هەنگاوەی جووتیارە کوردە، دوای ئەوە هات کە لە 23ی ئابدا، لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک و سەربازێکی عێراقی، دادگای کەرکووک بەتۆمەتی هێرشکردنە سەریان بە دوو ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپاند، لەکاتێکدا محەممەد ئەمین لە هەمان دادگە سکاڵای لە دژیان تۆمار کردبوو بەتۆمەتی "رێگری لە کێڵانی زەوییەکەی و هێرشکردنەسەری لەلایەن سەربازەکەوە".

محەممەد ئەمین بە تۆڕی میدیاییی گوت: "چاوەڕێی تەواوکردنی سکاڵانامەکەین بۆ ئەوەی پێشکێشی دادگای کەرکووکی بکەین و دواتر رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی بەغدا بکرێت".

ئەو دۆسیەیە تایبەتە بەو گرژییەی لە 17ی شوبات لە سەرگەڕان روویدا، کاتێک سوپا رێگەی نەدا محەممەد ئەمین زەوییەکەی بکێڵێت کە لەگەڵ عەرەبی هاوردە کێشەی لەسەر دروستبووە.

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان رایگەیاند، تاوەکو 23ی ئەیلوول کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکەی دادگە بدەن و تێیدا تانە لەوە دەدەن کە بڕیاری دادگەکە بەرامبەریان "نادادپەروەرانە"بووە.

12 دانیشتنی دادگە لەبارەی ئەو سکاڵایانەی جووتیارە کوردەکە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دژی یەکدی لە هەردوو دادگای دووبز و کەرکووک کران.

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news