Skip to content
krd24.netkrd24.net

ناوی لە گینس تۆمار دەکرێت

ناوی لە گینس تۆمار دەکرێت

دیجیتاڵ تۆڕی میدیایی، دەستکەوتێکی مێژوویی لەسەر ئاستی جیهان تۆمار دەکات. بەوپەڕی شانازییەوە رایدەگەیێنێت کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە تۆماری گینس دا لەسەر ئاستی هەموو جیهان دا تۆمارکرد، بە زۆرترین بینەری ڤیدیۆ لەسەر پلاتفۆرمی فەیسبووک لە ماوەی 24 کاژێردا. ئەوە سەرکەوتنێکی مێژووییە تۆڕی میدیایی بۆ دیجیتاڵ میدیا و میدیای کوردستان بەگشتی تۆماری دەکات، بە تایبەتی کە ئەم دەستکەوتە لە بواری راستکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی راستگۆیی و بەهێزکردنی متمانەدایە لەسەر ئاستی هەموو جیهان.

ڤیدیۆیەکی تایبەت بە پشکنینی راستییەکان (Fact-Checking) لە رۆژی 24ی تەممووزی 2026، توانی 284,007,601 بینین تەنیا لە ماوەی 24 کاژێر تۆمار بکات، بەمەش بووە خاوەنی زۆرترین ڤیدیۆی بینراو لە فەیسبووک دا لە ماوەی 24 کاژێردا لەسەر ئاستی هەموو جیهان. ئەم دەستکەوتە پێگەی تۆڕی میدیایی دەسەلمێنێتەوە وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگ و خاوەن متمانە لە بواری بەرهەمهێنانی نێوەڕۆکی دیجیتاڵی و گەیاندنی بە بەرفراوانترین ژمارەی بینەر لە جیهان دا.

تۆمارکردنی ئەم ژمارە پێوانەییە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی زانیاریی ناڕاست و کەمبوونەوەی متمانەی خەڵک بە هەواڵەکانی دیجیتاڵمیدیا و بەربڵاوبوونی پووچگەرایی و ڤیدیۆی بێ نێوەڕۆک و بێ متمانە لە سۆشیال میدیای ناوچەکەدا. لەم کاتەدا، تۆڕی میدیایی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و پێشکەشکردنی راپۆرتی ورد و روون بەکارهێنا. پێشوازیی بەرفراوانی بینەران لە جیهان دا لەم ڤیدیۆیە، گرنگیی رۆژنامەڤانی پیشەییانە و خواست لەسەر زانیاریی باوەڕپێکراو و بەرهەمی ئاست بەرز دووپات دەکاتەوە.

ئەم دەستکەوتە نوێیە، درێژکراوەی زنجیرەیەک سەرکەوتنی نێودەوڵەتییە. ئەم ساڵیش وەک ساڵانی رابردوو، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، بەڵگەفیلم و بەرهەمە دیجیتاڵییەکانی، چەندین خەڵاتی جیهانییان بەدەستهێنا و سەرنجی بینەرانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی راکێشاوە. 

ئەم تۆمارەی لە تۆمارە جیهانییەکانی گینس دا، رەهەندێکی دیکەی جیهانی دەبەخشێتە کارەکانی و دەیسەلمێنێت کە نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوچەکە پێشەنگە، بەڵکو دووپاتی توانای دەکاتەوە لەسەر رکابەریی لەسەر ئاستی میدیای جیهانی دا، هەروەها دەیسەلمێنێتەوە کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە راستکردنەوەی زانیارییەکان دا، وەک دامەزراوەیەکی خاوەن متمانەی ناوچەیی و جیهانی. هەر لێرەشەوە رایدەگەیێنین بەهێزێکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت وەکو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، سەکۆی متمانەپێکراوی بەگژداچوونەوەی هەواڵی ناڕاست. 

، ئەم دەستکەوتانە تەنیا ژمارە نین، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەن و بەڵگەی کاریگەریی تێکەڵکردنی رۆژنامەڤانی پیشەیی، بەرهەمی کوالیتی بەرز و ستراتیژی بەهێزی دیجیتاڵین، کە بەرهەمی نەوەی نوێیە. 

لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە، ئەم سەرکەوتنە جیهانییەی رادەگەیێنێت و بەردەوام دەبێت لە دانانی ستانداردی نوێ بۆ کاری میدیایی لە ناوچەکەدا. بە متمانەیەکی تەواوەوە رایدەگەیێنێت کە بە هێزی گەنجانی کوردستان لە نوێبوونەوە و پێشکەوتنێکی بەردەوام دایە. 

تۆماری متمانە و راستگۆیی لە گینس دا پیرۆز بێت لە هەموو بینەران و خوێنەران و بیسەرانی. 

تۆڕی میدیایی  14ی ئەیلوولی 2026

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news