- تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA)، رەزامەندی لەسەر دوو پشکنینی نوێی خوێن دا کە یارمەتیدەرن بۆ دەستنیشانکردنی زووتری نەخۆشیی ئەڵزهایمەر.
پشکنینی دووەمیش ناوی (PrecivityAD2)ـە و لەلایەن کۆمپانیای C2N Diagnostics بەرهەمهێنراوە، ئەمەیان بۆ ئەو کەسانەیە کە تەمەنیان لە 40 ساڵییەوە دەستپێدەکات و نیشانە سەرەتاییەکانی لەبیرچوونەوەیان تێدا دەردەکەوێت.
هەردوو پشکنینەکە بۆ دۆزینەوەی پرۆتینی ئەمایلۆیدن لە مێشکدا، کە یەکێکە لە نیشانە بایۆلۆژییەکانی ئەڵزهایمەر.
پسپۆڕان لە دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی جەختدەکەنەوە کە ئەنجامی ئەم پشکنینانە بە تەنیا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر نین، بەڵکو دەبێت لەلایەن پزیشکەوە لەگەڵ نیشانەکانی دیکە و مێژووی تەندروستیی نەخۆشەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
ئێستا ژمارەی پشکنینەکانی خوێن کە رەزامەندیی FDA یان وەرگرتووە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە گەیشتە 4 جۆر.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەلزەهایمەر باوترین نەخۆشیی لەبیرچوونەوەیە کە خانەکانی مێشک دەپووکێنەوە و لاوازدەبن، بەمەش چەند نیشانەیەک بە کورتخایەن و درێژخایەنی دەردەکەون.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر کەم دەکەنەوە؛ - جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی - خواردنی خۆراکی تەندروست - دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول - ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە - کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن - راهێنانی مێشک - بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
نیشانەکانی نەخۆشیی ئەڵزهایمەر؛ - بیرچوونەوەی زانیاری وەکان - تێکچوونی هاوسەنگیی رۆیشتن - قورسی لە گێڕانەوەیەکان - گۆڕانکاری لە رەفتارەکان - دڵەڕاوکێ و خەمۆکی - لاوازیی بڕیاردان - پەیوەستنەبوون بە کات - بەجێهێشتنی کەلوپەلەکان - دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاو
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزهایمەر زیاد دەکەن؛ - قەڵەوی - لاوازیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی - بەساڵداچوون - جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان - نەخۆشیی شەکرە - بەرزەپەستانی خوێن - خواردنەوەی کحول - گوشاری دەروونی




