Skip to content
krd24.netkrd24.net

چارەسەرکارێکی دەروونی: ژینگەی کۆمەڵایەتی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خەمۆکی

چارەسەرکارێکی دەروونی: ژینگەی کۆمەڵایەتی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خەمۆکی

- تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، ژینگەی کۆمەڵایەتی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خەمۆکی و دانیشتووانی ئەو کۆمەڵگەیانەی ئاژاوە، هەژاری و قەیرانیان تێدایە، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی هەیە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026 فەرهاد مەحموود، چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا کە دکتۆر نمە سەرهەنگ پێشکێشی دەکات، گوتی: بۆ دەستنیشانکردنی خەمۆکی نابێت بەشێوەی پرسیار و وەڵامی ئۆنڵاین بێت، بەڵکو دەبێت پزیشکی پسپۆڕی دەروونی دەستنیشانی بکات.

فەرهاد مەحموود دەڵێت: خەمۆکی وەکو هەستێکی سرووشتی وایە وەک کاریگەریی بارودۆخێکی خەمناک و نەخوازراو، بەڵام ئەگەر چەند نیشانەیەک هەبوو کە خۆی نۆ نیشانەیە و ئەگەر دووانیان لەماوەی دوو هەفتەدا بوونیان هەبێت بەتایبەت لەدەستدانی چێژ و خۆشی لەو چالاکییانەی پێشتر چێژبەخشبوون، یان هەستکردن بە بێزاری و وەڕەسی بە درێژایی رۆژ.

بەپێی مایۆکلینیک، پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر مێشک بریتین لە؛ - خەمخواردن و نەبوونی مەزاج - هەستکردن بە بێ هیوایی - هەستکردن بە تاوان و ئازاردانی خود

پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر جەستە؛ - قسەکردن و جووڵەکردن زۆر بە هێواشی بەراورد بە پێشتر - نەمانی ئارەزووی خواردن  - قەبزی - تێکچوونی خەو - نەمانی ئارەزووی سێکسی

پاشهاتەکانی خەمۆکی لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی؛ - کەمیی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی - پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکان - قورسی لە کارکردن و ژیانی رۆژانە

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news