بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری نەوتی عێراق: ئامانجی سەردانمان بۆ فەرەنسا فراوانکردنی وەبەرهێنانە لە کەرتی نەوت و گازدا

وەزیری نەوتی عێراق: ئامانجی سەردانمان بۆ فەرەنسا فراوانکردنی وەبەرهێنانە لە کەرتی نەوت و گازدا

دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق لە پاریسەوە بەی راگەیاند، سەردانی شاندی باڵای حکومەتی عێراق بۆ فەرەنسا بە مەبەستی چالاککردنی دۆسیەی ئابووری و فراوانکردنی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا فەرەنسییەکانە لە کەرتی نەوت و گاز و بوارەکانی دیکەدا.

باسم محەممەد عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە لێدوانێکدا بۆ ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی، گوتی: "ئەم سەردانە بۆ عێراق زۆر گرنگە؛ هاوئاهەنگییەکی باش لە نێوان هەردوو حکومەتدا هەیە، بەتایبەتی لە دۆسیەی وزەدا کە پەیوەستە بە نەوت، گاز و کارەبا، ئەمە جگە لە کەرتەکانی خوێندن و دارایی."

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە رۆڵی کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرد و رایگەیاند: "کۆمپانیای فەرەنسی لە عێراق کاردەکەن، لە سەرووی هەمووشیانەوە کۆمپانیای تۆتاڵ؛ هەوڵدەدەین ئەو پانتاییە زیاتر فراوان بکەین لەپێناو بەرژەوەندی و سوودی هاوبەشی هەردوو وڵات."

باسم محەممەد راشیگەیاند، فەرەنسا چەندین دەیەیە دۆستێکی دێرینی عێراقە و پشتیوانی لە گەلی عێراق دەکات، بۆیە ئەم سەردانە وەرچەرخانێک دەبێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا  ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە پاریس  و دواتر سەردانی بەرلین دەکات.

رۆژی یەکشەممە، 13ـی ئەیلوولی2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتارێکی ڤێدیۆیی عەلی زەیدیی بڵاوکردەوە.

عەلی زەیدی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومی، سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەکات و گوتی: "پێویستە عێراق پێگەی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێتەوە و پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دابڕێژێتەوە. لەگەڵ پاریس دەرگای نوێی هاوکاری و وەبەرهێنان دەکەینەوە."

سەبارەت بە ئەڵمانیا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کار دەکەن بۆ دروستکردنی هاوبەشی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، پیشەسازی و زانستدا کە خزمەت بە گەشەپێدانی هەردوو وڵات بکات. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی ئێستا بە متمانەوە سەیری جیهان دەکات و هەوڵ دەدات تواناکانی خۆی بگۆڕێت بۆ هێزێکی ئابووری و هەرێمیی کاریگەر لە ناوچەکە و جیهان دا.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان