انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیژینگ: ترەمپ داوای لە شی جینپینگ کرد هاوکاریی ئێران نەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیژینگ: ترەمپ داوای لە شی جینپینگ کرد هاوکاریی ئێران نەکات

دیجیتاڵ

دیپلۆماتێکی ئەمریکی دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆکانی لەگەڵ شی جینپینگ رایگەیاندووە کە هەر هاوکارییەکی بەیژینگ بۆ ئێران "قبووڵنەکراوە."

رۆژی هەینی، 25-09-2026، دەیڤید پێردیو، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چین بە کەناڵی (سی ئێن بی سی) گوت، بابەتی ئەگەری پشتیوانیکردنی ئێران لەلایەن چینەوە چەندین جار لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات باس کراوە و لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی نێوان ترەمپ و شی جینپینگیش لە کۆشکی سپدا تاوتوێ کرایەوە.

پێردیو گوتی: "ئێمە چەندین هەفتە لەمەوبەر بە روونی پێمان راگەیاندبوون کە هەر هاوکارییەک پێشکێش بە ئێران بکرێ، چ بە شێوەیەکی راستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، چ لە رێگەی زانیاریی هەواڵگری بێت یان کەرەستەی سەربازی، بە تەواوی قبووڵ نەکراوە. سەرۆک تڕەمپیش دوێنێ جارێکی دیکە ئەو پەیامەی بە زۆر روونی پێگەیاندنەوە".

پرسی تەنگەی هورمز پێردیو باسی لەوە کرد کە واشنتن نیگەرانە لەوەی کە چین ناراستەوخۆ پشتیوانیی پشتیوانی ئێران دەکات. لە هەمان کاتدا دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی راستەوخۆی لەبەردەست نییە کە بەیژینگ هاوکاریی تارانی کردبێت بۆ بەداخراوی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز. 

باڵیۆزەکەی ئەمریکا گوتی: "پێمان وایە پشتیوانیی ناڕاستەوخۆ هەبووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی راستەوخۆ لەبەردەست نییە"، گوتیشی واشنتن سەرجەم نیگەرانییەکانی خۆی بە بەیژینگ گەیاندووە.

پێردیو گوتیشی کە تڕەمپ و شی جینپینگ لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە نابێت ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە تەنگەی هورمزیش بە کراوەیی بمێنێتەوە. ئەم لێکتێگەیشتنەیشی بە "پێشکەوتنێکی گرنگ و بەرچاو"ناوبرد.

باڵیۆزی ئەمریکا رایگەیاند کە واشنتن هەستی بە کۆمەڵێک ئاماژە کردووە کە نیشانی دەدەن بەیژینگ بەدەم هۆشدارییەکانی ئەمریکاوە هاتووە و گوتی: "ئێمە بەڵگەمان بینیوە کە ئەوان گوێیان لێگرتووین و دەستیان لە هەندێک هەنگاو کێشاوەتەوە."

پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەیژینگ تڕەمپ و سەرۆکی چین رۆژی پێنجشەممە زنجیرەیەک گفتوگۆیان کرد و لە خوانێکی فەرمیی ئێوارەدا ئامادە بوون. ترەمپ گوتی کە پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات "هەرگیز لەم ئاستە باشەدا نەبووە"، لە هەمان کاتدا دانی بەوەدا نا کە "هەردوو وڵات نوێنەرایەتیی دوو سیستمی تەواو جیاواز دەکەن."

لای خۆیەوە، شی جینپینگ رایگەیاند کە هەردوو سەرکردە "ئاڵوگۆڕی بیروڕای دڵسۆزانە و قووڵ"ـیان کردووە و گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر چەندین پرس؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گفتوگۆیانە "رێنماییەکی نوێی ستراتیژی"بۆ پەیوەندییەکانی نێوان چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکەن.

بەیژینگ و تاران خاوەنی "هاوبەشییەکی ستراتیژیی گشتگیرن"کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای پەیوەندییە ئابوورییەکان و هاوردەکردنی وزە بە نرخی هەرزان داڕێژراوە.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة