انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پاش 8 ساڵ، شاکیرا زنجیرە کۆنسێرتەکەی لە ئیسپانیا دەستپێکرد

پاش 8 ساڵ، شاکیرا زنجیرە کۆنسێرتەکەی لە ئیسپانیا دەستپێکرد

دیجیتاڵ گۆرانیبێژ و سەماکاری کۆڵۆمبی شاکیرا پاش 8 ساڵ دابڕان زنجیرە کۆنسێرتێکی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستپێکرد بۆ ماوەی 12 شەو بەڕێوەدەچێت. کۆنسێرتەکەی شاکیرا لە ناوچەی (ئیبێردڕۆلا میوزیک) بەڕێوەدەچێت، ئەم ناوچەیە کۆمەڵگایەکی تایبەتە بە بۆنە و کۆنسێرتەکان، ئەم کۆمەڵگایە دەکەوێتە ناوچەی ڤیاڤێردێ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

لە نێو ئەم کۆمەڵگایەدا یاریگای شاکیرا دروست کراوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکان و جێگای 50 بۆ 75 هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە لە هەر شەوێکدا.

یاریگای شاکیرا شوێنێکی هەمیشەیی نییە، بەڵکو بەشێکە لە پرۆژەی گەورەی (ماکندۆ پارک)، کە بە ناوچە خەیالییەکەی رۆمانی سەدساڵ تەنیایی نووسەر (گابریێل گارسیا مارکێز) دادەنرێت. ئەمە کۆمەڵگایەکی کولتووریی ناوچەکەیە و چالاکی جۆراوجۆری لێ ئەنجامدەدرێت.

سەرەتا بڕیار بوو کە تەنها 3 کۆنسێرت بەڕێوەبچێت لە ئیسپانیا، پاشان لەسەر پێداگری هەوادارانی شاکیرا کرا بە 12 کۆنسێرت.

هۆکاری دابڕانی شاکیرا بۆ ماوەی 8 ساڵ لە ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانی لە ئیسپانیا و ئەوروپا بەگشتی بۆ چەند هۆکارێکی خێزانی و تەندروستی و یاسایی دەگەڕێتەوە.

ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی شاکیرا لە پێناو ژیانی خێزانی و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی (میلان و ساشا) بۆ ماوەیەکی زۆر لە بەرشەلۆنە لەگەڵ جێرارد پیکێی هاوژینی دەژیا و لە چاوپێکەوتنەکانیدا دەیگوت کە ئەو هونەرەکەی پشتگوێخستووە بۆ پشتیوانی لە پیشەی وەرزشی پیکێ و پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی.

کێشەی تەندروستی دەنگەژێیەکانی لە ساڵی 2017 تووشی کێشەیەکی جددی بوو لە پەردەی دەنگیدا، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردن ناچاربوو گەشتە جیهانییەکەی دوابخات.

جیابوونەوەی لە پیکێی لە ساڵی 2022 شاکیرا لە بارودۆخێکی پڕ کێشەدا لە جیرارد پیکێی جیا بووەوەو کەوتە بارودۆخێکی دەروونی خراپەوە، چونکە ئەم جیابوونەوەیە بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندییەکی نهێنی پیکێی بوو.

کێشەی یاسایی لە ئیسپانیا شاکیرا بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باجی ئیسپانیا هەبوو، ئەم کێشانە کات و وزەی زۆری لە شاکیرا برد و پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا تێک چوو.

پاش تێپەڕینی هەموو ئەم قەیرانانە شاکیرا کێشەکانی خۆی چارەسەرکرد، دووبارە بە وزە و گەرموگوڕییەکی بە جۆشترەوە هاتەوە نێو جیهانی هونەر و ئەم گەڕانەوەیە وەکو هەستانەوەیەکی مەزن سەیر کرا.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة