انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ترەمپ چوونە کۆشکی سپی لە سێ میدیای وڵاتەکەی قەدەخە دەکات

ترەمپ چوونە کۆشکی سپی لە سێ میدیای وڵاتەکەی قەدەخە دەکات

دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، کەناڵەکانی سی ئێن ئێن، ئێم ئیس ناو و رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی وڵاتەکەی لە چوونە کۆشکی سپی و بەشداریکردن لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکان قەدەخە دەکات؛ دەشڵێت، ئەوانە میدیای "هەواڵی ساختە"ن. 

رۆژی هەینی، 18ی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە: "شانازی دەکەم رایبگەیێنم کە لە ئێستاوە هاتنەژوورەوەی کەناڵی هەواڵی ساختەی سی ئێن ئێن، ئێم ئێس ناو و پۆلیتیکۆ"لە چوونە نێو کۆشکی سپی بێبەش دەکرێن. 

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، بڕیارەکەی "لە ئەنجامی بەردەوام رووماڵکردنی هەواڵی ساختە"یە لەلایەن ئەو میدیایانەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد: "نابێت دەزگاکانی راگەیاندن بتوانن بەردەوام شتی خەیاڵاوی و درۆ بنووسن یان بڵاوبکەنەوە، کاتێک رووماڵی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئیدارەی ترەمپ یان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن". 

چەند جارێک سەرۆکی ئەمریکا ئەو میدیایانەی بە بڵاوکردنەوەی "هەواڵی ساختە"سەبارەت بە جەنگی ئێران تۆمەتبار کردووە و دەڵێت، ئەوانە "هەواڵی ساختە"لە بەرژەوەندی ئێران و دژی وڵاتەکەی بڵاودەکەنەوە. 

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە میدیاکانی دیکەی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "دەزگاکانی دیکەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بەدوای ئەو سێیانەوە دێن". 

شوباتی 2017، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپدا کۆشکی سپی هەریەک لە سی ئێن ئێن، نیویۆرک تایمز و پۆڵەتیکۆی لە گواستنەوەی چالاکییەکانی کۆشکی سپی بێبەش کرد. شوباتی پاریش ئیدارەکەی هەمان کاری بەرامبەر ئەمەریکن پرێس کرد دوای ئەوەی کەنداوی مەکسیکی لەبری کەنداوی ئەمریکا بەکارهێنا. 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة