انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ڤانس دەڵێت جەنگی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە قۆناخێکی تەواو نوێوە

ڤانس دەڵێت جەنگی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە قۆناخێکی تەواو نوێوە

دیجیتاڵ

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، جەنگی دژی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە نێو "قۆناخێکی زۆر جیاوازەوە"؛ هاوکات هێڵە گشتییەکانی قۆناخی دووەمی شەڕەکەی خستەڕوو. ڤانس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە نێو فڕۆکەی جێگری سەرۆکایەتی (Air Force Two) گوتی: "ناتوانین پێشبینیی داهاتوو بکەین، بەڵام پێموایە سەرۆک راستە کاتێک دەڵێت ئەم دۆخە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەچێتە نێو قۆناخێکی زۆر جیاوازەوە."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆناڵد ترەمپەوە گوتی: "ئەو هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، بۆیە ئەو کەسەیە کە بڕیار دەدات... کەی ململانێکان دەستپێبکەن و کەی کۆتاییان بێت."

ڤانس لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە تێدەگەم کە جۆرێک لە کەمئارامی لەلایەن گەلی ئەمریکاوە هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەوەی ئێستا روودەدات ئەوەیە کە ئەمریکا بەشدار نییە لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەی هێرشکردندا؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە دۆخێکی لەو جۆرەدا نین."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت ئەوەیە کە ئێرانییەکان جاروبار تەقە لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن کە وەک دەڵێت: "زۆرجار بە سەرکەوتوویی ناپێکرێن."

ڤانس لەبارەی قۆناخەکانی شەڕەکەوە روونیکردەوە: "قۆناخی یەکەم بریتی بوو لە لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، تێکشکاندنی سوپاکەیان و لەنێوبردنی توانای نمایشکردنی هێزیان."

ڤانس گوتیشی: "قۆناخی دووەمی ئەم جەنگە بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوان ناتوانن هێزی خۆیان بنیاتبنێنەوە، هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ پاراستنی زۆرترین ئاستی سەقامگیریی جیهانی لە دوای ئەمانە."

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة