انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز

دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی عومان دەڵێن، گەڕان بەدوای دوو دەریاوانی بێسەروشوێندا بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەوەی لە تەنگەی هورمز هێرش کرایە سەر کەشتییەکەیان و بەو هۆیەوە ئاگری گرت.

رۆژی سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان، کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەیە، لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد کە سەرپەرشتیی پرۆسەی راکێشانی کەشتیی گوێزەرەوەی نەوتی (ئێڵگایا) بەرەو بەندەرەکانی عومان دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی تیمەکان توانییان ئاگری ژووری بزوێنەری کەشتییەکە کۆنترۆڵ بکەن کە بەهۆی هێرشێکەوە گڕی گرتبوو. 

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەشتییەکی سەربازیی سەر بە هێزی دەریایی شاهانەی عومان توانیویەتی 23 ئەندامی تیمی کەشتییەکە رزگاربکات و چارەسەری پزیشکیی پێویستیان بۆ دابین بکات"، هاوکات پرۆسەی گەڕان بەدوای دوو کارمەندی دیکەی کەشتییەکە کە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن بەردەوامە.

هەرچەندە عومان بە دیاریکراوی کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا پێشتر رایگەیاندبوو، رۆژی شەممە کەشتییەک لە تەنگەی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی بە "تەنێکی نەناسراو"گڕی گرتووە.

هاوکات کۆمپانیای ڤانگارد تێکی بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی پشتڕاستی کردەوە کە رۆژی شەممە کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت بە ئاڵای پەنەماوە کراوەتە ئامانج و هێزی دەریایی عومان دەستی بە رزگارکردنی سەرنشینەکانی کردووە.

تەنگەی ستراتیژیی هورمز لەم ماوەیەدا بووەتە گۆڕەپانی هێرش و ئاڵۆزییە سەربازییەکان بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمەش بووەتەهۆی پەککەوتنی بەشێکی بەرچاو لە هاتووچۆی کەشتیوانیی بازرگانی لەو رێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهاندا.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة