انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پۆلیسی سویسرا وەڵامی دەنگۆی خنکانی گەنجێکی کورد لە وڵاتەکەی دەداتەوە

پۆلیسی سویسرا وەڵامی دەنگۆی خنکانی گەنجێکی کورد لە وڵاتەکەی دەداتەوە

دیجیتاڵ 

رۆژی 4-9-2026، پۆلیسی کانتۆنی شافهاوزنی سویسرا بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە رووبارەکانی ناوچەکە گەنجێک خنکاوە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە. دواتر، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گەنجەکە خەڵکی باشووری کوردستانە. 

پۆلیسی کانتۆنەکە سەبارەت بە گەنجەکە بەی راگەیاند، شیکارییەکان لەسەر ئەو تەرمە بەردەوامن و لە کاتی ناسینەوەی تەواوەتیدا پەیوەندی بە کەسوکارییەوە دەکرێ. 

پۆلیسی سویسرا چی دەڵێت؟  رۆژی شەممە، 12ی ئەیلوولی 2026، پۆلیسی کانتۆنی شافهاوزنی سویسرا سەبارەت بەوە لە وەڵامی ئیمەیڵێکی نیاز مستەفا، ئێدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی بەشی ئینتەیکی تۆڕی میدیاییدا رایگەیاند: "شیکارییەکان لەسەر ئەو تەرمە بەردەوامن. تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە مردووەکە کێیە، بەڵام هەر کەسێک بێت، ژمارە و وردەکاریی پەیوەندی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانەمان لایە کە لە سویسرا دەژین". 

پۆلیسی کانتۆنەکە ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای ناسینەوەی، پەیوەندی بە کەسوکارییەوە دەکەین"؛ دەشڵێت، "پۆلیسی فیدراڵی کەسوکاری کەسەکە ئاگادار دەکەنەوە". 

پۆلیس لە وەڵامەکەیدا نە پشتڕاستی کردەوە گەنجەکە کورد بێت و نە رەتیشی کردەوە. 

ەکە چۆن بووە؟  پۆلیسی شافهاوزن دەڵێت: "دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، چەند کەسێک پەیوەندییان بە سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان و کۆنترۆڵی هاتووچۆی پۆلیسی شافهاوزنەوە کرد و رایانگەیاند، کەسێک لە رووباری راین رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە". 

بە گوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس، "لە ئۆپەراسیۆنێکی بەدواداگەڕاندا کە هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتنیشی تێدا بەکارهات، هێزەکانی پۆلیس لە دوانیوەڕۆی هەمان رۆژدا تەرمی گەنجێکی تەمەن 24 ساڵیان لە رووبارەکە لە نزیک پردی پیادەی فلورلینگن دۆزیەوە".

لە بەشێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە ئەو کەسە ناوی (م. ر)یە و خەڵکی شاری هەولێرە. 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة