انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یاریزانێکی کورد لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق

یاریزانێکی کورد لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق
وەرزش
لۆلان دزەیی لەگەڵ گاریس ساوسگەیت
لۆلان دزەیی لەگەڵ گاریس ساوسگەیت
کوردستان

بەهرەمەندێکی بە رەسەن کوردی شاری هەولێر لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق و بەشداریی لە جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان دەکات.
لۆلان دەزەیی، یاریزانی لاوی کورد و یانەی برایتنی ئینگلیزییە، تەمەنی 15 ساڵە و باڵایەکی بەرزی هەیە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات، بە فەرمی بانگهێشی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراوە.
 محەممەد حەمدانی، نوێنەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقە لە وڵاتانی ئەورووپا بۆ گەڕان و دۆزینەوەی یاریزانە پیشەگەرەکان و بانگهێشتکرانیان بۆ سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی عێراق، لە شاری برایتن لەگەڵ باوکی لۆلان دزەیی کۆبووەتەوە و رەگەزنامەی عێراقی بۆ ئەو یاریزانە لاوە بەدەستهێناوە و بە فەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی محەمەد حەمدانی نزیکەی 20 یاریزانی بەهرەمەندی دیکە لە وڵاتانی ئەورووپا دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی پاسپۆرتی عێراقی وەربگرن و لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق تاقی بکرێنەوە.
نوێنەرەکەی عێراق دوور لە چاوی میدیایەکان بەخێرایی و بە نهێنی رێککارەکانی پەیوەندیکردنی لۆلان دزەیی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تەواو کردووە، چونکە مەترسی ئەوەیان هەبووە بەهرەمەندە کوردە دەرفەتی یاریکردنی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی لاوانی ئینگڵاند پێبدرێت، پێشتر چاوی ساوسگەیتی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردی ئینگڵاندی لەسەربووە.

یاریزانێکی کورد لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق
یاریزانێکی کورد لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق
یاریزانێکی کورد لە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە دەچێتە هەڵبژاردەی عێراق

 


 

 
ئەسعەد ئیسماعیل ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة