دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یۆرگێن کلۆپ لە دوو یاری سەرەتا لەگەڵ مانشافت نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک تۆمار بکات و بەم هۆیەوە خرابترین دەستپێکی لە مێژووی راهێنەرایەتی ئەو هەڵبژاردەیە تۆمار کردووە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوو یاری سەرەتای لەگەل یۆرگێن کلۆپ لە نەیشن لیگ یەکسانبوونێکی بەرامبەر هۆڵەندا و هەروەها دۆڕانێکی چاوەڕواننەکراوی لە یاریگای خۆی بەرامبەر یۆنان تۆمار کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دوو راهێنەری دیکە لە مێژووی مانشافت نەیانتوانی بوو لە دوو یاری سەرەتا براوە بن.
لە ساڵی 1937 ئەو کاتەی سێپ هێبەرگەر بۆ جاری یەکەم ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای وەرگرت، لە دوو یاری سەرەتا نەیتوانی براوە بێت، بەڵام لە هەردوو یاری یەکسانبوو و نەدۆڕا. هەروەها لە ساڵی 1965 هێلمۆت شۆن ئەو راهێنەرەش لە دوو یاری سەرەتا نەیتوانی وەکو راهێنەر براوە بێت، بەڵام ئەویش لە هەردوو یارییەکە یەکسانبوو.
بەم شێوەیە یۆرگێن کلۆپ بووە یەکەم راهێنەری لە مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، خرابترین دەستپێک وەکو راهێنەر تۆمار بکات و لە دوو یاری سەرەتا نەتوانێت بردنەوە بەدەست بهێنێت.




