انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئەمریکا وەڵامی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەداتەوە

ئەمریکا وەڵامی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەداتەوە
سیاسی
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرووی هورمز ئەمریکا ئێران

 سێنتکۆم بانگەشەکانی سوپای پاسداران لەبارەی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز رەتدەکاتەوە و، رایدەگەیەنێت، هێزی دەریایی ئێران لەناو براوە و هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر ئەو رێڕەوە ئاوییەدا نەماوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026،  فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"پەیامێکی بڵاوکردەوە و، رایگەیاند، ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران کە بانگەشەی کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمز دەکات، قسەکانی دوورن لە راستییەوە و زانیارییەکانی هیچ بنەمایەکیان نییە.

فەرماندەیییەکە، ئاماژەی بەوە دا، ئێران هیچ هێزێکی ئەوتۆی دەریایی نەماوە، چونکە تەواوی هێزەکانیان لەناو بردووە و لە ئێستاشدا کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ دەسەڵات و کۆنترۆڵێکی بەسەر ئەم گەرووەدا نەماوە. 

هەروەها، ئەوەی خستەڕوو، تێپەڕبوونی هەزاران کەشتی بە ئازادی و بێ ترس لە گەرووی هورمز بە چاودێری و پشتیوانیی هێزی دەریایی ئەمریکا، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی ئێران دەسەڵاتی لەو ناوچەیە نەماوە.

لە کۆتاییدا سێنتکۆم، باسی لەوە کردووە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بە پشتیوانیی هێزی دەریایی ئەمریکا زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوتی خاو لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕیوە.

گەرووی هورمز، کە ئێران و عومان لە یەکتر جیا دەکاتەوە، یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و وزە لە جیهاندا. لە مانگەکانی ەابردوودا، بەهۆی پەرەسەندنی ملمڵانێی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەڕەشەکان لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان، جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة