انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەغدا؛ ئەم هەفتەیە ناوی کاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان دەدرێتە سەرۆکوەزیران

بەغدا؛ ئەم هەفتەیە ناوی کاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان دەدرێتە سەرۆکوەزیران
سیاسی
عێراق تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی عێراق

بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەکەی، ئەم هەفتەیە ناوی کاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان دەدرێنە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. بە گوێرەی زانیارییەکانی، ناوی کاندیدان تاڕادەیەک وەک خۆیان ماونەتەوە و کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کە رێباز حەملانە، نەگۆڕاوە.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەی راگەیاند، ئەم هەفتەیە ناوی کاندیدەکان رادەستی سەرۆکوەزیران دەکرێن. ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر کێشەی جێگرانی سەرۆکوەزیران کۆتایی نەیەت، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان ئەنجام نادرێت، چونکە ئەو لایەنانەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانیان بەردەکەوێت، رێگە نادەن بەبێ رێککەوتنی پێشوەخته کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت.

هەروەها ئەوەشی زانیوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لەسەر ناوی کاندیدەکان وەرگرتووە و تەنیا پرسی یەکلاییکردنەوەیان لە پەرلەماندا ماوەتەوە.

رۆژی 14ی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە 14 وەزیری کابینەکەی عەلی زەیدی بەخشی و 9 وەزارەتیش بە بەتاڵی مانەوە، کە تیایدا کاندیدی 4 وەزارەت لە پرۆسەی دەنگداندا رەتکرانەوە و 5 کاندیدی دیکەش نەخرانە دەنگدانەوە.

 
سەردار حەسەن ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة