انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە چۆمان کارمەندێکی دەزگای مین بەر تەقینەوە کەوت

لە چۆمان کارمەندێکی دەزگای مین بەر تەقینەوە کەوت
گشتی
کوردستان دەزگای گشتیی کاروباری مین

ئەمڕۆ کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمی لە سنووری قەزای چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،ەکە لە کاتی کارکردنی تیمەکان لە کێڵگەی مینی زەنگان لە گوندی رایەت روویداوە. کارمەندەکە ناوی جیهانگیر رەسوڵ حەسەنە و لە کاتی پاککردنەوەی کێڵگە مینەکەدا تووشی ئەوە بووە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە یەکێک لە قاچەکانی کارمەندەکە پەڕیوە و ئێستا بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراوە.

 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة