سیاسی
کوردستان کۆیە هێڕشی درۆنی
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، کەمپی ئازادی لە قەزای کۆیە لەلایەن سێ درۆنەوە کرایە ئامانج.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایش، هێرشەکە لە نێوان کاتژمێر (01:40) بۆ (02:10)ی بەیانی کراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پێشتر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەبارەت بە مەترسیی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا زیاتر لە 1000 هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان.
دیجیتاڵ میدیا ,




