انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

قالیباف: یان بازاڕی نەوت درۆیە یان ئەمریکا درۆ دەکات

قالیباف: یان بازاڕی نەوت درۆیە یان ئەمریکا درۆ دەکات
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان گەرووی هورمز جەنگی ئێران و ئەمریکا

 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی تەنزئامێزدا وەڵامی بانگەشەی بەرپرسانی ئەمریکای دایەوە، دەڵێن گەرووی هورمز کراوەیە، و رایگەیاند: "یان ئەوەتا بازاڕی نەوت درۆیە، یان ئەمریکا درۆ دەکات، هەمووانیش دەزانن کە بازاڕی نەوت درۆ نییە."

یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"لە وەڵامی لێدوانی بەرپرسانی واشنتندا نووسیویەتی: "دەزگا چەواشەکارییەکانی ئەمریکا دەڵێت ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی لە دەستدا نییە، لە هەمان کاتدا بازاڕی جیهانی باجێکی قورسی بەسەر نەوتدا سەپاندووە، بە جۆرێک نرخی نەوت 35 دۆلار لە ئاستی پێش پەلامارەکان بەرزترە، و لە گرێبەستە فیزیاییەکانی نەوتیشدا نرخەکەی 50 دۆلار زیادی کردووە."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "کەواتە، یان ئەوەتا بازاڕ هێندە گێلە نەوت بەم نرخانەی ئێستا دەکڕێت، یانیش کارگەی دروستکردنی گێڕانەوەکانی ئەمریکا خەریکی چەواشەکاری و فریودانە."

قالیباف لە کۆتایی پەیامەکەیدا رووی دەمی دەکاتە ئەوانەی بڕوا بە لێدوانەکانی ئەمریکا دەکەن و بە گاڵتەجاڕییەوە دەڵێت: "بۆ ئەوانەی بڕوا بە قسەکانی ئەمریکا دەکەن، ئامێرێکی چاپکردنی دۆلاری بێبەرامبەر لە گەرووی هورمز بۆتان دانراوە، فەرموون بڕۆن و بۆ خۆتانی ببەن!"

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة