انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە پێشانگای ئاکرێ سێ تۆن تەحین فرۆشراوە

لە پێشانگای ئاکرێ سێ تۆن تەحین فرۆشراوە
گشتی
کوردستان

لە میانی بەڕێوەچوونی پێشانگای بەروبوومە خۆماڵییەکان لە شاری هەولێر، بەرهەمی تەحینی بارزان و بلێ بووەتە جێی سەرنج و خواستی زۆری هاووڵاتییان؛ بەرهەمهێنەرێکی ئەو تەحینەش ئاشکرای دەکات دوای فرۆشتنی سێ تۆن لە پێشانگای ئاکرێ، پێشبینی دەکەن لە ماوەی پێنج رۆژی پێشانگاکەی هەولێردا فرۆشیان بگاتە نزیکەی 9 تۆن.

لە پێشانگای تایبەت بە ساخکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، تەحینی بلێ و بارزان پێشوازییەکی بەرچاوی لەلایەن هاووڵاتییان و سەردانیکارانەوە لێکراوە.

خاوەنی براندی تەحینی بلێ و بارزان لە لێدوانێکدا بۆ ڕایگەیاند: "لە ماوەی سێ رۆژی پێشانگای بەروبوومە ناوخۆییەکانی ئاکرێ توانیمان سێ تۆن تەحین بفرۆشین. ئێستاش کە هاتووینەتە هەولێر، بەهۆی متمانەی خەڵک بە کوالێتیی بەرهەمەکەمان، بەتەمای ئەوەین لەم پێنج ڕۆژەی پێشانگاکەدا هەشت بۆ نۆ تۆن تەحین ساخ بکەینەوە."

سەبارەت بە تایبەتمەندی و کوالێتیی بەرهەمەکە، بەرهەمهێنەرەکە روونی کردەوە کە تەحینەکەیان بە تەواوی لە کونجیی سروشتی و خۆماڵیی دەڤەری بارزان دروست دەکرێت و بە شێوازی کولتووری بەرهەم دەهێنرێت: "ئێمە کونجییەکە بە ئاشی بەردی کوردی دەهاڕین نەک بە ئامێری کارەبایی مۆدێرن، چونکە ئاشی بەرد نابێتە هۆی گەرمبوونی کونجییەکە و تەواوی بۆن، چێژ و پێکهاتە خۆراکییە سروشتییەکەی دەپارێزێت، بە پێچەوانەی تەحینی هاوردەکراو کە کڕیار نازانێت چەند ماددەی پارێزەری کیمیایی تێکراوە."

بەرهەمهێنەری تەحینی بارزان ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پێشانگاکەوە لە دهۆک و ئاکرێشەوە داواکاریی زۆریان پێگەیشتووە و خەڵک بۆ کڕینی بڕی زۆر ڕوو لە هەولێر دەکەن.

لە کۆتاییشدا دەستخۆشی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کردنەوەی پێشانگای لەم شێوەیە و داوای کرد بەردەوامی بەم فێستیڤاڵانە بدرێت: "پێویستە ئەم جۆرە پێشانگایانە ساڵانە و بەردەوام بن، تا خەڵکی ئێمە ئاشنای بەرهەمی 100% پاک و خۆماڵیی خۆیان ببن و روو لە کڕینی بەرهەمی بیانی و هاوردەکراو نەکەن."

 
هۆشمەند سادق ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة