انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

عێراقچی: دەمانەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت

عێراقچی: دەمانەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرووی هورمز رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە گەرووی هورمز بکاتەوە بە مەرجێک ئەمریکا هەنگاوی کرداری بنێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە لێدوانی دژبەیەک لە سەرۆکی ئەمریکاوە دەبیسترێت و چاوەڕێی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی نێوەندگیرەکانن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئیرنا"، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئەمریکی رایگەیاندووە "ئێمە ئامادەین گەرووی هورمز بکەینەوە ئەگەر هەنگاوی تایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بنرێت، ئەم داواکارییانەش شتێکی نوێ نین و لە بۆشایی ئاسمانەوە نەهاتوون، بەڵکو مافی خۆمانن و دەمانەوێت رێزیان لێ بگیرێت."

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتریش لەبارەی کۆبوونەوە و پێشنیازەکانی پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندبوو "ئەو پلانانەی خستوومانەتەڕوو، لە چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژەیان پێدراوە، لە کۆبوونەوەکاندا روون کراونەتەوە و لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە گەیەندراونەتە لایەنی ئەمریکی؛ هەرچەندە کاردانەوەی سەرەتایی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بینرا، بەڵام هێشتا بە فەرمی لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە هیجمان پێ ڕانەگەیەندراوە."

عێراقچی جەختی لەوەش کردەوە"بەداخەوە قسەی دژبەیەک لە سەرۆکی ئەمریکاوە زۆر دەبیسترێت. ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێست و رای یەکلاکەرەوەین کە لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە پێمان بگات و بەگوێرەی ئەوەش بڕیار دەدەین. لە هەموو بارودۆخێکدا مەرجەکانی ئێمە دیار و ڕوونن، هەر پێشڕەوییەک بەرەو پێشەوە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەوە."

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة