انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

جارێکی دیکە ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دواخرایەوە

جارێکی دیکە ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دواخرایەوە
په‌روه‌رده‌
عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عێراق یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد. ئەمە لە کاتێکدایە بڕیاربوو لە 1ـی هەمان مانگ دەست پێبکات.

گۆڕانکارییەکە لە وادەی دەستپێکردنی ساڵی خوێندندا، دوای ئەوە هات ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا چوارشەممە 30ـی ئەیلوول تا 3ـی تشرینی یەکەم بکرێتە پشووی فەرمی، ئەوەش بە مەبەستی رێزگرتن لە "رۆژانی سەروەری"کۆماری عێراق.

ئەمرۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026،نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پەروەردە بڵاویکردەوە، عەبدولکەریم جبووری، وەزیری پەروەردە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەکات. لەو چوارچێوەیەشدا سەرجەم قوتابخانەکانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە قوتابیان و ستافی پەروەردەیی لە بەیانی یەکشەممە، 4ـی  تشرینی یەکەمی 2026،  بەپێی وادە نوێیەکە.

 

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة