انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی مێژوویی نەمسا دەکات

سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی مێژوویی نەمسا دەکات
سیاسی
کوردستان بارەگای بارزانی

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە پیرمام، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جگە لە تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و سەقامگیریی عێراق، جەخت لەسەر په‌ره‌پێدانی پەیوەندییە مێژووییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و گەشتیارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا کرایەوە. 

لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە عێراق.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا سوپاسی گەل و حکوومەتی نەمسای کە لە رۆژانی تەنگانەی شۆڕشدا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و هەرێمی کوردستان کرایەوە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار.

سەرۆک بارزانی سوپاسی هەڵوێستی مێژوویی نەمسا دەکات
 
 
 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة