انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی نوێی نەمسا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی نوێی نەمسا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
سیاسی
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد
کوردستان مەسرور بارزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و نەمسا کرد.

باڵیۆزی نەمسا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة