انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

نەخشەڕێگەیەکی نوێی وەبەرهێنان لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

نەخشەڕێگەیەکی نوێی وەبەرهێنان لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
ئابووری
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ پاراستنی سەرمایە لە مەترسییەکان جێبەجێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی نەخشەرێگەی پاراستنی سەرمایە لە سەرکێشییە ئابوورییەکان جێبەجێ دەکات، ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی قسەی بۆ کردووە و دەڵێت؛ لە چوارچێوەی کارەکان لووتکەی ئابووری سلێمانی، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ پاراستنی سەرمایە لە مەترسی و ریسکە ئابوورییەکان جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها گوتیشی، نەخشەرێگەی نوێی پاراستنی سەرمایە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک و رێکخراوێک جێبەجێ دەکرێت و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردن و هەرکاتێک نەخشەرێگەکە تەواوکرا لە رێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە کاری لەسەر دەکەن. دڵنیاشی دا هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی سەرمایە و مەترسی و سەرکێشییە ئابوورییەکان دەکەن و هاووڵاتیش چەقی کار و پڕۆژەکانیانە و ئامانجیشیانە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی زیاتر بەرەوپێش ببەن.

بە گوێرەی داتاکان ساڵی رابردوو بە بەهای ملیارێک و 800 ملیۆن دۆلار 50 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی جێبەجێکراون و زۆرترین پڕۆژەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیارییەوەن.

 
سەردار حەسەن ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة