انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

بەهۆی کەوتنی هاوەنێک لە داقوق ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات

بەهۆی کەوتنی هاوەنێک لە داقوق ئافرەتێک گیان لەدەستدەدات
سیاسی
کوردستان

شەوی رابردوو لە گوندی مەلحە، سەر بە شارۆچکەی داقوق، هاوەنێک بەر گوندەکە کەوت و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکوک، بە پلەی موقەدەم، ئەم زانیارییەی بۆ پشتڕاستکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەکە روونیکردەوە، ژنە تەمەن 45 ساڵانەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی حەویجە گیانی لەدەستداوە و هێشتا ناسنامەکەی نەزانراوە.

لە وەڵامی ئەوەدا، سوپای عێراق گەمارۆی گوندەکەی داوە و رێگە بە هاتنەژوورەوەی هیچ هێزێک نادات، چونکە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەەکە.

سەبارەت بە سەرچاوەی هاوەنەکە، سەرچاوە ئەمنییەکە ئاشکرایکرد، تا ئێستا شوێنی ئاراستەکردنی هاوەنەکە و لایەنی بەرپرس لەەکە نەزانراوە.

 
 
سۆران کامەران ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة