انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت

داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت
سیاسی
عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە

هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و بەشداریکردن لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران.

ئەم داوایە لەکاتێکدایە ژمارەیەک لە سەرکردەی حزبە سیاسییە شیعەکان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ رەتکردنەوەی بڕیاری راگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە. لەلایەکی دیکەوە، حکوومەتی عێراق لە رێگەی باڵیۆزی وڵاتەکەوە رایگەیاندووە، راگرتنی گەشتەکان کاتییە و دۆخەکە بەزوویی ئاسایی دەبێتەوە.

ململانێ سیاسییەکان لە بەغدا لەسەر سزاکانی واشنتن، دەسەڵاتدارانی عێراقی لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازدا سەبارەت بە پەیوەندییە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ تاران داناوە.

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر سەرجەم گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران رەتکردەوە و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، پابەندی بڕیاری راگرتنی هاتوچۆ لەگەڵ تاران نەبێت. عامری جەختیکردەوە: "ئەم هەنگاوە یەکەم تاقیکردنەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدایە بۆ سەلماندنی سەروەریی نیشتمانی، ئەگەر حکوومەت مل بۆ سزاکان بدات، سەروەری هیچ مانایەکی نامێنێت".

ئەم پەیامە توندە، گوشاری هاوپەیمانانی تاران لەناو بەغدا ئاشکرا دەکات و پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دەخاتە قۆناخێکی هەستیارەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەغدا هەوڵ دەدات لەنێوان پابەندبوون بە سیستمە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی هاوسەنگییە هەرێمییەکاندا، بڕیار لەسەر داهاتووی کەرتی ئاسمانی وڵاتەکە بدات.

 
زریان تەها قادر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة