انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی بەجێهێڵراوی بەنزینخانەکاندا گرت

هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی بەجێهێڵراوی بەنزینخانەکاندا گرت
گشتی
کوردستان هاتوچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دوای بەدواداچوون، سەردانی چەند بەنزینخانەیەکیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لەو هەڵمەتەدا، سزای دارایی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکرا کە خاوەن ژمارەن و بەجێهێڵدرابوون. هاوکات ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرە بوون، رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن کران.

پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکان شۆفێرانیان ئاگادار کردبووەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە نۆرەی بەنزیندا بە شەو بەجێ نەهێڵن. بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیدەکاتەوە، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

هاتوچۆی سلێمانی دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی بەجێهێڵراوی بەنزینخانەکاندا گرت
 
 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة