انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەستخۆشی لە دەکات

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەستخۆشی لە دەکات
سیاسی
کوردستان

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەستخۆشی لە دەکات، بەهۆی ئەو هەنگاوەی بۆ بەهێزکردنی دەستگەیشتنی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە هەواڵ و زانیاری ناویەتی.

بەکارهێنانی زمانی ئاماژە لە بەرنامە و هەواڵە تەلەفزیۆنییەکان، یەکێکە لە راسپاردە و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بواری مافەکانی کەسانی کەمئەندام، کە ئامانج لێی دابینکردنی دەستگەیشتنی یەکسان بە زانیاری و پەیامە میدیاییەکان بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رێکاری تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە دەرکردووە. هاوکات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، داوا لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان کراوە زمانی ئاماژە لە کاتی پێشکەشکردنی هەواڵ و بەرنامەکانیاندا بەکاربهێنن.

لەو رووەوە، نووسینگەکە دەستخۆشی لە دەکات کە هەنگاوێکی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ئەم راسپاردەیە هەڵگرتووە و زمانی ئاماژەی لە پەخشکردنی هەواڵەکاندا بەکارهێناوە. ئەم هەنگاوە رۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی دەستگەیشتنی زیاتر و یەکسانتر بە زانیاری بۆ کەسانی کەمئەندام دەگێڕێت.

نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان هیواخوازە ئەم هەنگاوە ببێتە نموونەیەکی سەرکەوتوو و هاندەر بۆ کەناڵە میدیاییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، تا بە هەنگاوی هاوشێوە بەشداری لە دابینکردنی دەستگەیشتنی یەکسان بە هەواڵ و زانیاری بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بکەن.

لە کۆتاییدا، نووسینگەکە جەختدەکاتەوە بەشداری و هاوکاریی دامەزراوە میدیاییەکان بەشێکی سەرەکییە لە جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ و رەخساندنی ژینگەیەکی فراوانتر و دادپەروەرانەتر بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری.

 
 
لاڤین عومەر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة