انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران دەکرێت

دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران دەکرێت
ئابووری
کوردستان شایستەی جووتیاران

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکات.

نەوزاد شێخ کامیل بەـی راگەیاند، بەغدا بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 رەوانە کردووە و چەکی بانکیی ئەو بڕە پارەیەش تەواوکراوە، بەمەش جووتیارانی هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا شایستەکانیان وەرنەگرتووە، لەم هەفتەیەدا پارەکەیان پێ دەگات.

سەبارەت بە وردەکاریی پارەکە، گوتی، سەرەڕای ئەوەی 76 ملیار دینار گەیشتووە و لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێت، بەڵام هێشتا بڕی حەوت ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جووتیارانی سلێمانی و دهۆک بۆ ساڵی 2025 لای حکوومەتی عێراق ماوە.

بەپێی زانیارییەکانی، لەم هەفتەیەدا لە پارێزگای هەولێر بڕی 24 ملیار و 815 ملیۆن دینار، لە پارێزگای سلێمانی بڕی 29 ملیار و 93 ملیۆن دینار و لە پارێزگای دهۆکیش بڕی 22 ملیار و 385 ملیۆن دینار بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت، کە کۆی گشتییەکەی زیاتر لە 76 ملیار دینارە بۆ ساڵی رابردوو.

لەبارەی شایستە داراییەکانی ساڵی 2026، نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەی بەوەکرد، شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ئەمساڵ بە 300 ملیار دینار خەمڵێنراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە خەرج نەکراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی جەختیکردەوە، حکوومەتی عێراق بەڵێنی داوە لەمەودوا مانگانە بڕی 500 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جووتیاران خەرج بکات تا سەرجەم پارەی گەنمی جوتیاران بەتەواوی دابەش دەکرێت.

 
محەممەد هادی ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة