انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

شاندێکی باڵا بۆ پرسی هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان دەچێتە بەغدا

شاندێکی باڵا بۆ پرسی هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان دەچێتە بەغدا
ئابووری
کوردستان مووچەی شەهیدان

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، شاندێکی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

شاندەکەی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵی، پرسی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی، شاندەکە بە سەرپەرشتیی وەزیری شەهیدان و بە یاوەریی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی پێکهاتووە. بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری دەستەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق کۆببێتەوە.

ئەو کۆبوونەوەیە سێ تەوەری سەرەکی دەگرێتەوە، کە بریتین لە:

یەکەم: هێنانەوەی رووفاتی قوربانییانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

دووەم: هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان.

سێیەم: هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسی.

هەر ئەمڕۆ شەممە، کاروانێکی دیکەی روفاتی قوربانییانی ئەنفال،بەرەو ئامێزی نیشتمان دەگەڕێندرێنەوە کە لە رووفاتی 153 ئەنفالکراو پێکهاتووە، هەروەها دامەزراوەی شەهیدان و پزیشکی دادی ئامادەکاری بۆ رادەستکردنی روفاتەکان بە هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرجەمی ئەو 153 روفاتە لە ژن و منداڵ پێکهاتوون کە قوربانیی پڕۆسەکانی ئەنفالن و لەلایەن رژێمی بەعسەوە شەهید کراون.

 
بڕیار سەیدئەمین ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة