انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

زەوی بەسەر پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

زەوی بەسەر پێشمەرگە، هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
گشتی
کوردستان دابەشکردنی زەوی

لە قۆناخێکی نوێی دابەشکردنی زەویدا بۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، ناوی 2500 کەس بۆ وەرگرتنی زەوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بەـی راگەیاند، ناوی 2500 فەرمانبەری هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە تا زەوییەکان بەسەر شارەوانییەکاندا دابەش بکرێن.

لەبارەی دابەشکردنی زەوی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست، مەولوود روونیکردەوە، وەزارەتی دارایی ژمارە و داتای تەواوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە.

سەربەست مەولوود جەختیکردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، وردبینی لە ناوەکان دەکرێت و بە هەمان مەرج و رێنمایی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، زەوییان پێ دەدرێت.

هەفتەی رابردوو کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بەـی راگەیاند، تیمەکانیان سەرقاڵی ئامادەکردنی رێکارەکانن بۆ دەستپێکردنی قۆناخی نۆیەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانیی هەولێر.

لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بڕیارێکی گرنگی دا بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوون.

هەروەها لە ئایاری 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێنماییە فەرمییەکانی دابەشکردنی زەویی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) بڵاوکردەوە، کە پاڵپشت بوو بە ماددەی 57 لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە 6ـی ساڵی 1993ی هەموارکراو

مەرجی سەرەکی ئەوە بوو کە فەرمانبەر یان مووچەخۆر لە ڕابردوودا لە هیچ پرۆسەیەکی دابەشکردنی زەوی یان خانووبەرە لەلایەن دەوڵەتەوە سوودمەند نەبوبێت. 

 
 
بڕیار سەیدئەمین ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة