انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

روفاتی 25 قوربانیی ئێزدییەکان دەگەڕێندرێنەوە شنگال

روفاتی 25 قوربانیی ئێزدییەکان دەگەڕێندرێنەوە شنگال
سیاسی
کوردستان جینۆسایدی ئیزدییەکان

لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، نۆیەمین کاروانی روفاتی قوربانییانی جینۆسایدی ئێزدییەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە، ئەم پرۆسەیە پاش تەواوبوونی پشکنینی پزیشکی و ناسینەوەیان دێت، کە زیاتر لە 6 ساڵە لە بەشی پزیشکی دادوەری لە بەغدا ماونەتەوە.

ئەم کاروانە روفاتی 25 قوربانی لەخۆدەگرێت، کە زۆربەیان خەڵکی گوندی کۆجۆن، تەمەنی قوربانییەکان لە نێوان 12 بۆ 70 ساڵیدایە و لە ساڵی 2014 لەلایەن رێکخراوی داعشەوە لە شنگال کوژراون.

رووفاتەکان سەرەتا بۆ مۆنۆمێنتی یادگاری لە شنگال دەگوازرێنەوە و رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لێیان ساز دەکرێت، پاش تێپەڕبوونی کاتژمێرێک، هەر رووفاتێک رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە تا لە گۆڕستانی تایبەت بەخاک بسپێردرێن.

لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا 96 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە، ئەمە جگە لە دەیان شوێنی ناشتنی تاکەکەسی، بەپێی ئامارە بەردەستەکان، 78 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت 18 گۆڕی دیکە هەڵبدرێنەوە.

تا ئێستا 857 روفات لە گۆڕەکان دەرهێنراون و ناسنامەی 296 قوربانی ئاشکرا کراوە، لە کاتێکدا هێشتا 536 روفات لە بەشی پزیشکی دادوەری لە بەغدا ماونەتەوە.

دوای 12 ساڵ بەسەر جینۆسایدەکەدا، دۆسیەی قوربانییە بێسەروشوێنەکان و گۆڕە بەکۆمەڵەکان هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە، خێزانە ئێزدییەکان بەردەوامن لە چاوەڕوانی بۆ زانینی چارەنووسی کەسوکاریان و بەخاکسپاردنیان بە شێوازێکی شکۆمەندانە.

ناوی 25 قوربانییەکە:

1. حاجی موراد بەسمی

2. حاوی خەلەف قاسم

3. دەخیل عومەر سێدۆ

4. عامر خزر مەتۆ

5. غەزالە عەباس قاسم

6. وشیە بەشار جەراع

7. حەنیفە خەلەف شەرۆ

8. جیان ئۆسمان زەفۆ

9. نووری شەرەف ئیبراهیم

10. مسری حەمیدان موراد

11. شیرین قاسم خدێدە

12. نیسان خەلەف عەلی

13. عەدنان هادی حوسێن عەزیز

14. حاجی خدێدا خەلەف

15. بەرجەن خەلەف موراد

16. سەحەر خەشان رەشۆ

17. عەلا بەرەکات ئیلیاس

18. مەروان ئیسماعیل سێدۆ

19. عەباس ئیلیاس قاسم

20. رافع هادی حوسێن

21. جۆکۆ موراد بەشار

22. خزر مشکۆ ناسر

23. حەواس حەبیبۆ کەتۆ

24. سیروان بەرجەس سلێمان

25. حوسێن بەرجەس سلێمان

روفاتی 25 قوربانیی ئێزدییەکان دەگەڕێندرێنەوە شنگال

 

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة