انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

فوئاد حوسێن: پلانێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک دەخەینەڕوو

فوئاد حوسێن: پلانێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک دەخەینەڕوو
سیاسی
عێراق حکوومەتی عێراق کۆنترۆڵکردنی چەک قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، حکوومەت پلانێکی نوێ بۆ چارەکردنی پرسی چەکی بێمۆڵەت و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەخاتە روو، هاوکات ئاشکرای کرد، بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عێراق پێ دەنێتە قۆناخێکی نوێیەوە.

هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، گوتی: "دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات.

هاوکات سەبارەت بە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ئاماژەی بەوە کرد، پرسەکە بابەتێکی ناوخۆیی عێراقە و لەم بارەیەوە پلانێکی نوێ بۆ ئەم دۆسیەی دەخەینە روو، هەروەها دانوستان و گفتوگۆکان سەبارەت بە رادەستکردنی چەک لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامن.

وەزیری دەرەوەی عێراق، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و سەبارەت بە لێکەوتەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە، هۆشداری دا لە مەترسییەکان و رایگەیاند: ئابووریی عێراق قوربانیی یەکەمی ئەو جەنگەیە کە ئێستا لە ناوچەکەدا پەیوەست بە ئێران بەڕێوە دەچێت.

 ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەی کار لەسەر خستنەڕووی پلانێکی نوێ دەکات سەبارەت بە کۆکردنەوە و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، هاوکات ڕایگەیاند کە عێراق لەگەڵ تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان هەنگاو دەنێتە قۆناخێکی نوێوە.

سەبارەت بە سزاکانی ئەم دواییەی کەرتی فڕۆکەوانیی سەر ئێران، فوئاد حوسێن روونی کردەوە، عێراق پرسی ئەو سزایانە لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێ دەکات کە سەپێنراون بەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ فڕۆکە ئێرانییەکان؛ هاوکات جەختیشی کردەوە کە لایەنی ئێرانی بە فەرمی لە بڕیاری قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئاگادار کراوەتەوە.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة