انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

نەواف سەلام: دەبێت تەنیا دەوڵەت خاوەنی بڕیاری شەڕ و ئاشتی بێت

نەواف سەلام: دەبێت تەنیا دەوڵەت خاوەنی بڕیاری شەڕ و ئاشتی بێت
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لەو وڵاتانە دەگرێت کە پارە لە گرووپە چەکدارەکان خەرج دەکەن و جەخت دەكاتەوە کە دەبێت بڕیاری شەڕ و ئاشتی و تەواوی چەکەکان لە دەستی دەوڵەتدا بن؛ سەلام داوا لە ئیسرائیل دەکات لە خاکی لوبنان بکشێتەوە و رێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات، هاوکات داوای وەستاندنی جەنگی ئێران و دەستێوەردانەکان دەکات.

هەینی 25ـی ئەیلوولی 2026، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: سەرەڕای ئەوەی 80 ساڵە نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە و کۆمەڵێک یاسایی تایبەتی هەیە، بەڵام بەهۆی پابەندنووبن بە یاساکان و چەکدارکردنی گرووپەکان، جەنگ بەردەوامە، بەهۆی جەنگی ناوچەکەشەوە هاووڵاتییەکی زۆری سڤیل دەبنەوە قوربانی و ملیۆنان کەس ئاوارەبوونە.

داوای لە وڵاتان کرد پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن و لە رێگەی ئاشتییەوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بەر لە بڕیاری شەڕ، لە رێگەی دانوستان رێگری لە سەرهەڵدانی بگیرێت.

سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە گوتارەکەتیدا ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پارە لە گرووپە چەکدارەکان خەرج دەکەن و گوتی: بەشێک لە وڵاتان یاسای نێودەوڵەتییەکان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنن، پارەی خۆیان لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان و جەنگ بەکاردەهێنن، لە جیاتی ئەوەی لە گەلی خۆی و کەرت و ژێرخانە گرنگەکانی خۆیان بەکاربهێنن.

نەواف سەلام باسی لە مەترسییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا کرد و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بەشێوەیەکی هاوسەنگ پارە بەسەر وڵاتان دابەش بکرێت، بۆ ئەوەی هەموویان بەیەکەوە رووبەڕووی ئەو قەیرانە ببنەوە.

هەروەها گوتی: دەبێت رێگری لەوە بکەین، ژیری دەستکرد لە داهاتوو دا ببێتە هۆکاری دروستبوونی درز و ترس لە بەرانبەر هۆشیاری مرۆڤایەتیی؛ هاوکات دەبێت متمانە بۆ هۆشیاری تاک بگەڕێنینەوە.

سەرۆکوەزیرانی لوبنان باسی قەیران و کێشەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی کرد و گوتی: هاووڵاتییان متمانەیان لە دەستداوە، دەبێتە متمانەی ئەوان بۆ ئابووری، سەرەوە و داهاتووییان بگەڕێنینەوە، هەروەها ئێمە کۆمەڵێک هەنگاومان ناوە، کە هیچ دەسەڵاتێک لە سەرەوەی دەسەڵاتی حکوومەت نەبێت و چەک لە دەستی دەوڵەت بێت.

هاوکات گوتی: دەمانەوێت هەموو خاکی خۆمان بگەڕێنینەوە، نابێت سەروەری خاکەکەمان پێشێل بکرێت؛ دەبێت یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن و هەموو لایەک پابەندی رێککەوتننامەکان بن؛ ئێمە رژدین لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لوبنان و ئیسرائیل؛ کە بە هۆکاری دەستپێکی پەیوەندییەکانمان دەزانینن.

نەواف سەلام ئاماژەی دا، وڵاتەکەی هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، شەفافی و چاکسازی لە دامەزراوەکان و سیستەمی ئابووری جێبەجێ کردووە؛ ئەمەش لە پێناوە ئەوەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاووڵاتییان بگەڕێنینەوە.

سەرۆکوەزیرانی لوبنان دووپاتی کردەوە، دەبێت چەک لە دەستی دەوڵەت دابێت، کۆمەڵێک بڕیارمان لەو بارەوە داوە، بەڵێنمان داوە کە بڕیاری ئاشتی و شەڕ، داهاتووی وڵات و لە دەستی دەوڵەت بێت؛ سەقامگیری لوبنان نابێتە قوربانی هیچ لایەنێک.

هاوکات داوای کرد، جەنگی ئێران بوەستێت و ئیسرائیل لە خاکی لوبنان بکشێتەوە بۆ ئەو سنوورەی کە بۆی دانراوە؛ دیلەکانمان ئازاد بکات و رێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدات؛ گوتیشی: بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە، بە نێوەنگیری ئەمریکا دانوستانمان لەگەڵ ئیسرائیل کردووە؛ داواشی لە ئیسرائیل کرد، پابەندی هەموو بەندەکانی رێککەوتنەکەی نێوانیان بێت.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة