سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین بە "زۆر بەرهەمدار"وەسف دەکات و دەڵێت، سەرۆکی چینیش هاوڕا بووە لەسەر ئەوەی ناوی "ژیریی دەستکرد"ناوێکی نادروستە و پێویستە بکرێتە ژیریی باڵا.
هەینی 25ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس"، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کرد و رایگەیاند، دیدارەکە بۆ هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چین زۆر بەرهەمدار بووە و نووسیویەتی: "شتگەلێکی گەورە و ناوازە لە ئارادان و روو دەدەن."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئاماژەی داوە "وەک زۆربەی خەڵکی تر، وا دیار بوو سەرۆکی چین پێی باش بوو ناوی نادروست و لاوازی 'ژیریی دەستکرد' بگۆڕدرێت بۆ ناوێکی زۆر وردتر و گرنگتر، ئەویش 'ژیریی باڵا، کە ناوێکی زۆر نایاب دەبێت."
ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "شەوی رابردوو هەمووان لەسەر ئەم گۆڕانکارییە هاوڕا بوون."




