انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سایلۆی هەولێر: یەکشەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت

سایلۆی هەولێر: یەکشەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەشدەکرێت
ئابووری
کوردستان سایلۆی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی جووتیارانی سنووری پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی ساڵی 2025 دەکرێت و پارەکەش لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) خەرج دەکرێت.

ڕۆژی هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، سایلۆی هەولێر رایگەیاند "ڕۆژی یەکشەممە،27ـی ئەیلوولی 2026، دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیارانی ساڵی 2025 دەست پێدەکات و پێویستە جووتیاران بەپێی خشتەی دیاریکراو و بەپێی ژمارەی زنجیرەکەیان ئامادە بن."

بەپێی راگەیەندراوەکەی سایلۆی هەولێر، پارەکە لە رێگەی لقی هەولێری بانکی بازرگانیی عێراقی (TBI) دەدرێتە جووتیاران.

هاوکات سایلۆی هەولێر چەند مەرج و رێنماییەکی بۆ وەرگرتنی چەکەکە دیاری کردووە:

ئەو کەسەی چەکەکە بەناویەتی دەبێت خۆی ئامادە بێت، یاخود بریکارەکەی ئامادە بێت بە مەرجێک بریکارنامەکە (وەکالە) پەسندکراو و نوێکراوەی ساڵی 2026 بێت.
لە حاڵەتێکدا ئەگەر خاوەنی چەکەکە کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنرێت، هاوکات بریکارنامەی (وەکالە)ی گشت میراتگرەکانی پێ بێت.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة