انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا

پەیامی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا
سیاسی
کوردستان ریفراندۆم سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکات.

هەینی، 25ی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە نووسیویەتی "ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل، پیرۆز و پایەدار بێت."

ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل، پیرۆز و پایەدار بێت.

— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 25, 2026

لە 25ی ئەیلوولی 2017، ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان مافی دەنگدانیان لە ریفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بەشداریان لەو راپرسیەدا کرد، کە دەکاتە زیاتر لە 72%، لە ریفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە رێژەی زیاتر لە 92%ی دەگدەرانی ئەوکاتی پێکهێنا.

لە 7ی حوزەیرانی 2017 لە پیرمام نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگری سەرۆكی هەرێمی ئەوكات و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان، بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا و ئەنجوومەنی باڵا پێکهێنرا، ئەو لایەنانەی بەشداربوون لە ئەنجوومەن بریتی بوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست، پێکهاتەکان.

 
 
 
 
 
 
 
ئیسرا ئەنوەر ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة