انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

مەهدی ئەکەر: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامە و رۆڵی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگە

مەهدی ئەکەر: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوامە و رۆڵی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگە
سیاسی
تورکیا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

ئەندامێکی شاندی تورکیا بۆ نیویۆرک رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و بەردەوامیی هەیە، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆک بارزانی بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەدا بگێڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، مەهدی ئەکەر، ئەندامی شاندی تورکیا بۆ نیویۆرک سەبارەت بە دۆخی پرۆسەی چارەسەری ڕایگەیاند: "پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و هەنگاوەکان بەردەوامن، ئێمە هیواخوازین ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتوو بێت و ئاشتییەکی سەرتاسەری و بەردەوام لە وڵاتدا بەرقەرار بێت کە بە دڵی گەل و هەموو لایەنەکان بێت."

مەهدی ئەکەر باسی لە گرنگیی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد و گوتی "رۆڵی سەرۆک بارزانی لەو نێوەندەدا زۆر گرنگ و بایەخدارە، دەتوانێت لە رێگەی پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان، پاڵپشت و سوودبەخشێکی گەورە بێت بۆ سەرخستن و گەیشتنە ئەنجامی پڕۆسەکە."

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة