انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ئەمریکا بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا رادەستی حکوومەتی عێراق دەکاتەوە

ئەمریکا بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا رادەستی حکوومەتی عێراق دەکاتەوە
سیاسی
عێراق کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان ئەمریکا عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکی فەرمیی لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند بۆ رادەستکردنی بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە حکوومەتی عێراق، وەک هەنگاوێک لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە بارەگای وەزارەتەکەی لە بەغدا، میوانداریی مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتننامەکەی کردووە، کە تێیدا محەمەد حوسێن بەحرولعلوم، بریکاری وەزارەت بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی عێراق، و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە نوێنەرایەتیی واشنتن واژۆیان لەسەر کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراقدایە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تایبەت بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزە سەربازییە بیانییەکان لە عێراق، بەپێی ئەو خشتە کاتییەی کە لە 30ـی ئەیلوولی 2026ـەوە 2026 دیاریکراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیلە گرنگیی ئەم رێککەوتنە کردەوە، لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن و گواستنەوەیان بەرەو قۆناخێکی نوێی هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی لە چەندین بواری وەک ئابووری، وزە و گەشەپێداندا.

لای خۆیەوە، ستیڤن فەیگن پشتیوانیی وڵاتەکە بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەربڕی لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامە دووقۆڵییەکان، بەجۆرێک کە رێز لە سەروەریی هەردوولا بگیرێت و ئاسۆی نوێ بۆ هاوکاریی هاوبەش لە قۆناخی داهاتوودا بکرێتەوە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، هەردوولا دووپاتیانکردەوە،، واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە لە زنجیرە رێکارەکانی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و زەمینەسازییە بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ کە تێیدا بواری هاوبەش و بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلانی دۆست بەدیبهێنرێت.

ئەمریکا بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا رادەستی حکوومەتی عێراق دەکاتەوە

 

 

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة