انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

عێراق دژی هێرشەکانی سەر سووریا و لوبنان دێتە دەنگ

عێراق دژی هێرشەکانی سەر سووریا و لوبنان دێتە دەنگ
سیاسی
جیهان عێراق و وڵاتانی دراوسێ فوئاد حوسێن

 وەزیری دەرەوەی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا لە شاری نیویۆرک، پێداگریی وڵاتەکەی لەسەر زاڵکردنی زمانی دیپلۆماسی و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی پرسی ناکۆکییەکان دووپاتکردەوە و هاوکات بە توندی هێرش و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی سووریا و لوبنان شەرمەزار کرد.

پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی کارەکانی 81ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتارێکی لە کۆبوونەوەی هەماهەنگیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا پێشکەش کرد، حوسێن پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئیسماعیل وولد شێخ ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی نوێی رێکخراوەکە کرد و پشتیوانیی بەردەوامی بەغدای بۆ رۆڵی رێکخراوەکە لە چەسپاندنی هاوسۆزیی ئیسلامی و داکۆکیکردن لە پرسە چارەنووسسازەکان، بەتایبەت دۆزی فەلەستین و قودسی پیرۆز دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی تەواوی بەغدای بۆ میوانداریکردنی 52ـەمین خولی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە راگەیاند، کە بڕیارە لە 17 و 18ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، و جەختیکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستی و ئەمنییەکان بۆ پێشوازیکردن لە شاندە باڵاکان بە باشترین شێوە تەواو کراون.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، فوئاد حوسێن ستایشی هەوڵەکانی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی کرد بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری گەشەپێدانی بەردەوامدا، هەروەها هەڵوێستی عێراقی نوێکردەوە، تاکە رێگە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان دیپلۆماسی و دانوستانە، نەک پەنابردن بۆ کردارە سەربازی و دوژمنکارییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی عێراق هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر سەروەریی خاکی سووریا و لوبنان بە تەواوی رەتکردەوە و بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای دانا، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بگرن و پابەندی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بن.

 
کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.net — عبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة