انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە سۆران باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان

لە سۆران باوک و کوڕێک لە حەوزێکی ئاودا خنکان
گشتی
وێنەی کوڕ و باوکەکە
وێنەی کوڕ و باوکەکە
کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، لە کوێستانەکانی سنووری سمێلان باوک و کورێک لەنێو حەوزێکی ئاودا خنکاون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بەـی راگەیاند: کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە هەبوونیی خنکان، لە سنووری شارەدێی سمیلانی شارۆچکەی چۆمان، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنیەکە دەرکەوتووە باوک و کوڕێک لەحەوزێکی ئاوداخنکاون.

رەوەند هاودیانی ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی باوک و کوڕەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دەگوازرێنەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران و هەروەها ئەو شوێنەیەکەی لێ دروست بووە کوێستانی گوندی بێولەیە لەسنوری سمێلان.

گوتیشی، ئەو خانەوادەیە دانیشتووی سنووری ئاکرێن و پیشەیان ئاژەڵداری بووە، لە وەرزی هاوین روودەکەنە ناوچە کوێستانییەکان.

 
 
بەکر سلێمان ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة