انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ترەمپ: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بەهێزتر دەکەین

ترەمپ: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین بەهێزتر دەکەین
سیاسی
جیهان پەرەپێدانی پەیوەندییەکان چین ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی چین دەیدەن، وا دەکات ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ چەندین دەیەی داهاتوو دەستەبەر بێت. گوتیشی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین بەهێزتر دەکەین.

پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ئەو راستییانەی کە لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا هەیە زۆر ناوازەیە، ئاڵوگۆڕی کولتووری هەیە لە نێوانمان.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، "لەگەڵ سەرۆکی چین پێکەوە کارمان کردووە بۆ چارەکردنی ئاڵنگارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەردوولامان کارمان کردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان".

ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بڕیارانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی چین دەیدەین، وا دەکات ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ چەندین دەیەی داهاتوو دەستەبەر بێت.

هاوکات جەختی لەوە کردەوە، کە سەرنج دەخەنە سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ ئەوەی بزانن دەتوانن چیدیکە بەدەست بهێنن و وا دەکەن پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زیاتر بەهێز بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا ترەمپ باسی لەوە کرد، هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا هەوڵی دا لەگەڵ چین هەماهەنگ بێت بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکان، هەروەها هێزی دەریایی ئەمریکا هاوسۆزییەکی هەیە کە پێکەوە لەگەڵ چین کار بکات.

دەشڵێت: "گەلی هەردوو وڵات پێکەوە کاریان کرد بۆ بەردنەوەی ئەم جەنگە، ئێستاش لەگەڵ سەرۆکی چین سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کارێک بکەیەن بۆ گەلی هەردوو وڵات باش بێت."

سەرۆکی ئەمریکا سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، سەردانی سەرۆکی چین بۆ واشنتن لە کاتێکی هەستیاردایە، هەروەها سەردانەکە مێژووییە.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة