گشتی
کوردستان سلێمانی
پەیامنێری، ئاماژە بەوە دەکات، کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتیی کە خەڵکی شاری کەرکووکە لەکاتی مەشق و راهێنان گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، هاوژین جەمال، پەیامنێری، لە سلێمانی رایگەیاند: کارمەندێکی دژەتیرۆر بە ناوی ئالان حسێن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی لە کاتی مەشقی رۆژانەیاندا بەربووەتەوە و بەسەختی بریندار بووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری، ئەو کارمەندەی دژەتیرۆر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
پەیامنێری، ئاماژە بەوە دەکات، تەرمەکەی ئێستا لە سلێمانییە و بڕیارە بۆ کەرکوک بگەڕێندرێتەوە، چونکە خەڵکی شاری کەرکوک و دانیشتووی گەڕەکی شۆرجەیە.
دیجیتاڵ میدیا ,




